به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مێدیاکانی تورکیا، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایه سەر باڵەخانەی پارێزگاری و جەندەرمەی پارێزگای شرناخ.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، دوای ئەوەی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی مردنی مستەفا کەماڵ ئەتاتورک لە باڵەخانەی پارێزگاریی شرناخ بەڕێوە چوو، فڕۆکەیهکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو نێردرایه سهر ئیدارەی پارێزگاری و هاوکات فڕۆکەیهکی بێ فڕۆکەوانی دیکەش نێردرایە سەنتەری فەرماندەییی هێزی سنوورەوانی 23ی جەندەرمەی شرناخ.
به پێی زانیارییهکان، ئەو هێرشانە کوژراو و برینداری لێنەکەوتەوە، بەڵام شارهزایان پاش لێکدانەوەی فڕۆکەکان بۆیان دەرکەوت کە بە بۆمبی C-4 بۆمبڕێژ کرابوو و بە بزمار و ئاسنیش بۆمبەکەیان دابهست بوو.
هێزه ئەمنی و هەواڵگرییهکانی تورکیا دوای ڕووداوەکە بە دوادا چوونی فراوانیان دەست پێ کردووە بۆ دۆزینەوەی لایەنی پێوەندیدار بەو هێرشەوە.
Your Comment