به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فورات، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق، ته‌قینه‌وه‌کانی موسڵی ئیدانه کرد و وتی: ئه‌م کاره‌ی داعش به مه‌به‌ستی خۆنیشان دان و تێکدانی دۆخه‌که ئه‌نجام بووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه نیگه‌رانی قوولی خۆمان له‌و شته‌ی له موسڵ ڕووی داوه و ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک کوژران و بریندار بوون، ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئه‌مه هه‌وڵی کوێری داعشییه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕابردووه به‌ڵام کات بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له عێراق به ته‌واوی شکستیان هێنا و ئێسته پڕۆسه‌ی ئاوه‌دان کردنه‌وه ده‌ستی پێ کردووه.
سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رز بوونه‌وه چالاکییه جه‌نایه‌تکارانه‌کان هۆشداری دا و داوای له به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌م وڵاته کرد تاکوو به کاری هه‌واڵگری و ده‌ستگیر کردنی پاشماوه‌کانی داعش به‌ر به‌م جۆره ڕووداوانه بگرن.
Your Comment