به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غوڵامعه‌لی خۆشڕوو، نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: سیاسه‌ته نایاسایی و تاکلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا چوارچێوه‌ی هاوکارییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و چه‌ند جه‌مه‌سه‌ری ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا بووه‌ته هۆی کشانه‌وه‌ی واشنتۆن له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ، یۆنیسکۆ، په‌یمانی پاریس و به‌رجام. کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام و سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان، بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێشێل کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مریکا که ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، وڵاتانی دیکه نه‌ک به هۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی بڕیارنایهکه که به هۆی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنێکی جیهانییه‌وه سزا ده‌دات. جیهان چی دیکه نابێت ڕێگه بدات که ئه‌مریکا وه‌ها یه‌ک قۆڵی خواسته‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات.
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: هه‌روه‌ها ئه‌مریکا فه‌رمانی دادگای لاهه‌ی پشت گوێ خستووه و جیهان ده‌بێت به کرده‌وه دژی ئه‌مریکا بوه‌ستێته‌وه نه‌ک به ته‌نیا به قسه و دروشم.
ئه‌و زیادی کرد: به پێی ۱۲ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناڤۆکی، ئێران پێبه‌ند بووه به هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی خۆی و له داهاتووشدا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێبه‌ند ده‌بێت به به‌ڵێنه‌کانی.
Your Comment