به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، گۆردۆن ساندلهند، باڵویزی ئه‌مریکا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند که وڵامی ئه‌رووپا سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکانی ئێران، واشنتۆنی بێ هیوا کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و زیادی کرد: من شۆک بووم له‌وه‌ی ده‌بینم که سه‌ره‌ڕای بوونی ناکۆکی له نێوان یه‌کێتی ئه‌ورووپا و سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌رجام، ئه‌ورووپا په‌یامگه‌لێک ده‌نێرێت که ده‌بێته هۆی پاراستنی ئه‌وان له بڕێک کار که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ساندلهند وتی: ڕێبه‌رانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا پێبه‌ندن به به‌رجام و وه‌ک دیاره ئه‌وان ئاماده‌ن چاوبۆشی له بڕێک کار بکه‌ن که ئه‌گه‌ر به‌رجام نه‌بوایه‌ت هیچ وڵاتێکی ئاسایی نه‌یده‌توانی ئه‌نجامی بدات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به مکانیسمی بازه‌رگانی نوێی ئه‌ورووپا بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دارایی له‌گه‌ڵ ئێران وتی: لام وایه که ئه‌م مکانیسمه نوێ ماڵییه شتێک زیاتر له شێرێکی کاغه‌زی نه‌بێت.
Your Comment