هه‌ر ۱۰ خوله‌ک منداڵێک له‌ یه‌مه‌ن ده‌مرێت

یونیسێف ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی دۆخی خراپی مرۆڤی، هه‌ر ۱۰ خوله‌ک منداڵێک له‌ یه‌مه‌ن ده‌مرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، سه‌ندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ناسراو به‌ یونیسێف سه‌باره‌ت به‌ دۆخی مرۆڤی له‌ یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ر ۱۰ خوله‌ک جارێک منداڵێک له‌ یه‌مه‌ن به‌ هۆی برسیه‌تی و نه‌خۆشییه‌وه‌ ده‌مرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌ماژه‌ی دراوه‌ که‌ له‌مڕۆدا یه‌مه‌ن بووه‌ته‌ جه‌حه‌نمی منداڵان و ئه‌م دۆخه‌ش نه‌ک بۆ بڕێک منداڵی یه‌مه‌نی که‌ بۆ هه‌موو منداڵانی یه‌مه‌نی ساز بووه

یونیسێف هۆشداری دا که‌ نزیک به‌ یه‌ک ملیۆن و ۸۰۰ هه‌زار منداڵی یه‌مه‌نی له‌ برسیه‌تی ئازار ده‌کێشن و ۴۰ له‌ سه‌دیان له‌ پارێزگای حه‌دیده‌ ده‌ژین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ر به‌م برسیه‌تییه‌ نه‌گرین زۆربه‌ی ئه‌م منداڵانه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ گیان ده‌ده‌ن و ده‌مرن.

News Code 22869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =