هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ۱۵ که‌سی سڤیلی له‌ سووریا کوشت

هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا ۱۵ که‌سی سڤیلی له‌ سووریا کوشت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا ۱۵ که‌سی سڤیلی له‌ ده‌یره‌زووری سووریا کوشت.

ئاژانسی سانای سووریا له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر شاری هه‌ژین له‌ ده‌یره‌زوور بووه‌ته‌ هۆی کوژرانی ۱۵ که‌سی سڤیل.

سپۆنتیک له‌مباره‌وی نووسی که‌ ئه‌م ڕووداوه‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجام بووه‌ که‌ حه‌فته‌ی ڕابردووش فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور و به‌م بۆنه‌وه‌ ۶۲ که‌سی سووری بریندار بوون و کوژران.

News Code 22834

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =