ئەمریکا گەڕانەوەی تەواوی گەمارۆکان دژی ئێرانی ڕاگەیاند

دەوڵەتی ئەمریکا لە گەڕانەوەی تەواوی گەمارۆ دژە ئێرانییەکان کە بە پێی بەرجام هەڵوەشابوونەوە، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ئەمریکا دوێنی هەینی ڕایگەیاند کە تەواوی گەمارۆ دژە ئێرانییەکان کە بە پێی بەرجام هەڵوەشابوونەوە، سەپاندوویەتەوە.

مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە وتی کە ئەمریکا بۆ ٨ وڵات بەری کردنگەلێک لە بواری نەوتییەوە لەبەرچاو گیراون. ئەو بەریکردنانە بە شێوەی کاتییە تا جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێران بدۆزرێتەوە

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە بوارەکانی کەشتی سازی، کەشتیڕانی، وزە و بانکداری ئێران دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو گەمارۆوانەوە.

پەمپئۆ پاگەندەی کرد: ئامانج لە ئەو کارە سەقامگیر کردنی نرخی نەوتە. نزیک بە ٧٠٠ کەس و کۆمپانیا لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون. ئەمریکا بە دوای بەریکردنی کاتی ٨ وڵاتە، بەڵام بە مەرجێک کە کەم کردنەوەی بەرچاویان هەبێت لە هاوردە کردنی نەوت لە ئێرانەوە و هەوڵ بدەن بۆ بە سفر گەیاندنی هاوردە کردنی نەوت لە ئێرانەوە.

News Code 22790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =