بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومرییە، شون ڕایان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا بە تێکشکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە دەستی داعش و گۆڕانکارییە سنوورییەکانی عێراق و سووریا کاردانەوەی نواند.
ناوبراو وتی: داعش بڕێک ناوچەی کۆنترۆڵ کردووە بەڵام هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دیسان بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو شوێنانە کۆنترۆڵ دەکاتەوە.
ڕایان جەختی کرد: ئێمە لە سەرەتاوە وتوومانە کە ئەو شەڕە دژوارە.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: داعش شەڕکەرە بیانییەکان بەکار دێنێت و شتێکی نییە بۆ لەدەست دان بەڵام هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە پاڵپشتی هاوپەیمانی ناوچە لە دەست دراوەکان کۆنترۆڵ دەکاتەوە و شەڕ لە گەڵ داعش تا رووخانی ئەوان درێژەی دەبێت.
Your Comment