ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک درۆیه‌

بەرەى تورکمانی ڕایگەیاند: بڵاوبوونەوەى هەواڵی ئەنجامدانی ڕێککەوتن لە بارەی پێشمەرگە لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دوورە لەڕاستییەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نووسینگەى ئەرشەد ساڵحی سەرۆکى بەرەى تورکمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ئەو هەواڵەى کە لە زمانی ئەرشەد ساڵحی سەرۆکى بەرەی تورکمانییەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ نەگەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکى لەو جۆرە نەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە لایەن سەرجەم پێکهاتەکانى کەرکوکەوە ویستێک هەیە بۆ دروستکردنی هێزێک لە سەرجەم پێکهاتەکان و ئەو هێزە ئەمنییەتی کەرکوک بپارێزێت.

ئەمەش  لە دوای ئەوەهات ئەمڕۆ  ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە زاری ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانییەوە بڵاویکردەوە  کە بابەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک یەکێک بووە لەو دۆسییانەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار تاوتوێ کراوە و جارێکی تر ڕێگە نادرێت بە گەڕانەوەی ئەو هێزانە بۆ کەرکوک.

News Code 22712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =