AP ١٣٩٧ ڕەزبەر ٢١ ٠٨:٠٦

سه‌رچاوه‌یه‌کی سعوودی ئاشکرای کرد:

بۆمبی چارەنووسی خاشقجی لە ژێر دەستی تورکیایە

بۆمبی چارەنووسی خاشقجی لە ژێر دەستی تورکیایە

چالاکێکی ناسراوی سعوودی ڕایگەیاند کە بۆمبی زانیارییەکان سەبارەت بە چارەنووسی جەماڵ خاشقجی لە ژێر دەستی تورکیایە و ئەنقەرە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە وەتەن، ڕخنەگرێکی ناسراوی سعوودی بە ناوی موجتەهد ڕایگەیاند کە بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە ون بوونی جەماڵ خاشقجی، ڕۆژنامە نووسە عەرەبستانییەکە زانیاری نوێیان بە دەست گەیشتووە کە وەک بۆمبێکی ڕاگەیاندن وایە.

ئەو جەختی کرد: زانیارییەکان و گرتە ڤیدیۆییەکان لە باڵوێزخانەی عەرەبستان نیشان دەدات کە گومانی تێدا نییە محەمەد بن سەلمان لە کوشتنی خاشقجی دەستی هەبووە.

موجتەهد ئاماژەی دا: بە پێی فایلە ڤیدیۆییەکان خاشقجی دووجار چووەتە باڵوێزخانەی عەرەبستان، بەرپرسانی ئەمریکایش بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی تورکیا دڵنیا بوون کە خاشقجی لە باڵوێزخانەی عەرەبستان کوژراوە و بەرپرسی ڕاستەوخۆیشی بن سەلمانە.

ئەو جەختی کرد: دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و جێراد کوشنر تێگەیشتوون کە ڕزگار کردنی بن سەلمان ناکرێت و دەبێت ڕێگەیەکی دیکە بۆ ئەم دۆسییە بدۆزنەوە.

News ID 22340

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha