به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ده‌یلی سه‌باح، لیندسی گراهام، سیناتۆری ناسراوی کۆماری خوازه‌کانی ئه‌مریکا له کاردانه‌وه به ون بوونی جه‌ماڵ خاشقجی دوای چوون بۆ باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌سته‌نبۆڵ، وتی: ئه‌گه‌ر بسه‌لمێت کوشتنی خاشقجی کاری ڕیاز بووه، عه‌ره‌بستان تاوانی زۆر قورس ده‌دات.
ئه‌و زیای کرد: عه‌ره‌بستان ده‌بێت وڵامی زۆر ڕوون و ڕاست به ڕووداوه‌که بداته‌وه. هه‌روه‌ها سیناتۆر باب کرۆکێر و بن کاردینیش هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه.
گرام ئاماژه داوه: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ین که ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان ئه‌م کاره هه‌ڵه‌ی کردبێت ئه‌وه کاریگه‌ری زۆر خراپی له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌بێت و ئه‌وان ده‌بێت تاوانی زۆر قورس بده‌ن.
پێشتریش سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆ سه‌باره‌ت به جه‌ماڵ خاشقجی وتبووی: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه زۆر خراپه ڕاست بێت، ئه‌مریکا و هه‌موو جیهانی پێشکه‌وتوو ده‌بێت به تووندی وڵام بده‌نه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: من له‌مباره‌وه هه‌موو بابه‌ته‌کان له سینای ئه‌مریکادا ده‌خه‌مه ڕوو و لێدانه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که یاسن ئۆکتای ڕاوێژکاری باڵای ئه‌ردۆغان له‌مباره‌وه وتبووی: لام وایه که جه‌ماڵ خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه له ئه‌سته‌نبۆڵ کوژراوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها هه‌واڵی هاتنی گرووپێکی ۱۵ که‌سی ئه‌منی عه‌ره‌بستان له هه‌مان ڕۆژ بۆ تورکیای پشت ڕاست کرده‌وه.
تورکیا داوای له عه‌ره‌بستان کردووه تاکوو وێنه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی جه‌ماڵ خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان بڵاو بکاته‌وه، به‌ڵام عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت وه‌ها وێنه‌یه‌ک بوونی نییه.
حه‌فته‌ی پێشوو محه‌مه‌د بن سه‌لمان ڕایگه‌یاند بوو که خاشقجی له باڵوێزخانه‌ی سعوودییه چووه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌وان ئاگاداری بێ سه‌ر و شوێن بوونی نین.
بۆچوونی ئێوە