دەستگیری۱۳۷ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکە

پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ لە قۆڵبەست کرانی لانی کەم ١٣٧ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، لە دوای کوژرانی ٨ سەربازی تورکیا بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەستکرد لە پارێزگای باتمان، ڕێکخراوەگەلی ئەمنیی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی دژە تیرۆریان دەست پێکردووە و لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوو لانی کەم ١٣٧ کەس لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی پەیوەندی بە پەکەکەوە قۆڵبەست کراون.

هەر لەو پەیوەندییەدا ئەمڕۆ بەیانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا هەڕەشەی کرد کە ئەنقەرە لە بری کوژرانی ئەو ٨ سەربازە لانی کەم ٨٠٠ تیرۆریست دەکوژێت.

News Code 22209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =