کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە بەغدا

بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پرسی سەرۆک کۆماری عێراق و یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، پارتی و یەکێتی لە بەغدا کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند: پێش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار، شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی یەکێتی کۆبوونەتەوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە: کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام کۆتایی هاتووە و ئەو دوو حزبە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە کاندیدێکی هاوبەش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری بکەن.

هەرچەندە یەکێتى ڕایگەیاندووە:  پۆستى سەرۆک کۆمار پشکى یەکێتییە بەڵام پارتیش داوای ئەو پۆستە دەکات و  فوئاد حسێنی وەک کاندید دیاریکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەگوێرەی دەستور ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم دوا وادەیە بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ ئەوەی لە پەرلەمانەوە گەورەترین کوتلە ڕاسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، تا چوار ساڵی داهاتوو.

News Code 22086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =