به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر نمایشی سه‌ربازی ئێران له شاری ئه‌هواز، هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی ئه‌لئه‌حواز ئیدانه بکات، پاگه‌نده‌ی کرد که ئه‌مریکا پشتیوانی له خه‌ڵکی ئێران ده‌کات بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆری توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان .
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له هێرشی چه‌کداره‌کان بۆ سه‌ر نمایشی سه‌ربازی له شاری ئه‌هواز له ئێران ئاگادارین. ئێمه له‌تنیشت خه‌ڵکی ئێران ه دژی تیرۆریسته توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان ڕاوه‌ستاوین و هاوخه‌می ئه‌وان له‌م دۆخه سهختهین، ئه‌مریکا به هه‌موو توانییه‌وه دژی کاری تیرۆریستی و مردنی خه‌ڵکی بێ تاوانه و ئیدانه‌ی ده‌کات.
ئه‌م هێرشه تیرۆریستییه دوێنێ شه‌مه له کاتی به‌ڕێوه چوونی نمایشێکی سه‌ربازی هێزه‌چه‌کداره‌کانی ئێران له شاری ئه‌هواز ڕوویدا، لانی که‌م ۲۵ که‌س له شارۆمه‌ندانی ئه‌م شاره شه‌هید بوون و نزیک به ۶۰ که‌س بریندار بوون.
شایانی باسه که گرووپی تیرۆریستی ئه‌لئه‌حواز به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: له‌م بانگهێشتن کردنه لایه‌نی ئێرانی ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆیان له نیشته‌جێ بوونی تیرۆریسته‌کان له وڵاتانی ئه‌ورووپایی ڕاگه‌یاند که بکه‌ری ڕووداوه تیرۆریستییه‌که‌ی دوێنێ ئه‌هواز بوون. ئێران داوای ده‌ستگیر کردن و دادگایی کردنی ئه‌م تیرۆریستانه ده‌کات. ئێمه ئه‌مه به نادروست ده‌زانین که ئه‌ورووپا ئه‌م که‌سانه به تیرۆریست ناناسێت تاکوو له‌م وڵاتانه کاری تیرۆریستی نه‌که‌ن.
قاسمی وتی: چۆن ده‌کرێت کاتێک داعش کارێک ده‌کات به تووندی ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تیرۆریستانه‌ی دیکه نابنه‌وه و شارۆمه‌ندانی وڵاتانی دیکه چ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپایی هه‌یه.
هه‌روه‌ها قاسمی جه‌ختی کرد که به لایه‌نی بریتانیا ڕامانگه‌یاند که ئێمه ناتوانین قبووڵی بکه‌ین وته‌بێژی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی که کرده‌وه‌که‌ی دوێنهیان له ئه‌هواز ئه‌نجام دا بتوانن ئازادانه له مێدیاکانی بریتانیا دژ به ئێران و خه‌ڵکه‌که‌ی قسه بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە