بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تاران چاوی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی کەوت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: یەکگرتوویی و هاوکاری ئیسلامی ڕێگاچارەی کێشەکانی ناوچەکە دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەفدی هاوڕێی رایانگەیاند: ئیستکباری جیهانی و لە سەروویانەوە ئەمریکا نیگەرانن لە پێکهاتنی هێزێکی ئیسلامی.
ئەوان هۆکاری دوژمنی و ڕق و قینی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی خاوەن هێزیان بە نیگەرانی ناوبرد و زیادیان کرد: ئێران و تورکیا دوو وڵاتی ئابڕوودارن و هێزی ناوچەکەن و ئەنگێزەیەکی هاوبەش بۆ جیهانی ئیسلامن، کەواتە دەبێ هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری سیاسی و ئابووری زیاتر لە ڕابردوو پەرەبسێنێت.
جەختیشیان کرد: پێویستە خالە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و تورکیا زیاتر پتەو بکرێتەوە.
ئاماژەشیان بە پرسی فەلەستین کرد و وتیان دەبێ پرسی فەلەستین بەردەوام بە هەند وەربگیردرێت و چرکەیەک نابێ لێ خافڵ بین.
لای خۆیشیەوە ئەردۆغان، پرژو بڵاوی و نەبوونی یەکڕیزی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بە هۆکاری سەرهەڵدان و هاتنە دی دۆخی ئێستا ناوبرد و وتی: بە هۆی هەڵسوکەوتی ڕۆژاوا لە بەرانبەر وڵاتانی سەربەخۆی ئیسلامی، دۆخەکە زۆر هەستیارە و هەر ئەمەش وا دەکات برایەتی نێوان ئێران و تورکیا زیاتر بێتەوە.
Your Comment