پووتین سەردانی تاران دەکات

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵی لە گەڵ هاوتایانی ئێران و تورکیایی سەردانی تاران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی دەیلی سەباح لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە بەرواری ٧ی سێپتامبر لە تاران هەواڵی دا.

ئەو رۆژنامەیە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی سەفەری "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا، بە تاران ڕایگەیاند کە ئەردۆغان لەو سەفەرە بەشداری دانیشتنی سێ قۆڵیی لە گەڵ "ڤیلادیمیر پووتین" و "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و ئێران دەبێت.

شایانی باسە، ڕۆیتێرز لە تێبینییەک سەبارەت بەو سەفەرە، ڕایگەیاند کە پێدەچێت سەفەری ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری لە دانوستانی سێ قۆڵیی ئێران – ڕووسیا – تورکیا سەبارەت بە سووریا بێت.

بە وتەی ئەو میدیایە، کەرملین نزیکەی ٢ حەوتە لەوە پێش لە ئەگەری بەشداریی ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دانیشتنێک بە ئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی و ئەردۆغان، هاوتایانی ئێرانی و تورکیایی هەواڵی دابوو کە لە رۆژانی سەرەتایی مانگی سێپتامبری ئەوساڵی زایینی لە تاران بەڕێوە دەچێت.

سەرکردەگەلی ئێران، ڕووسیا و تورکیا پێشتر لە مانگی ئایپڕێل بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی سووریا لە ئەنقەرە دیداریان کرد.

News Code 21271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =