AP ١٣٩٧ خەرمانان ٥ ٢٣:٥٦

ئەردۆغان سەردانی ئێران دەکات

ئەردۆغان سەردانی ئێران دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرواری ١٦ی خەرمانان سەردانی ئێران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەفەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئێران لە بەرواری ٧ی سێپتامبر / ١٦ی خەرمانان هەواڵی دا.

شایانی باسە، ڕۆیتێرز لە تێبینییەک سەبارەت بەو سەفەرە، ڕایگەیاند کە پێدەچێت سەفەری ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری لە دانوستانی سێ قۆڵیی ئێران – ڕووسیا – تورکیا سەبارەت بە سووریا بێت.

بە وتەی ئەو میدیایە، کەرملین نزیکەی ٢ حەوتە لەوە پێش لە ئەگەری بەشداریی ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دانیشتنێک بە ئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی و ئەردۆغان، هاوتایانی ئێرانی و تورکیایی هەواڵی دابوو کە لە رۆژانی سەرەتایی مانگی سێپتامبری ئەوساڵی زایینی لە تاران بەڕێوە دەچێت.

سەرکردەگەلی ئێران، ڕووسیا و تورکیا پێشتر لە مانگی ئایپڕێل بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە قەیرانی سووریا لە ئەنقەرە دیداریان کرد.

News ID 21270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha