AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٨ ١٣:٢٥

سپای پاسداران: گەرووی هورموز ناکەینەوە تاکوو دوژمن مەرجەکانمان قبووڵ دەکات

سپای پاسداران: گەرووی هورموز ناکەینەوە تاکوو دوژمن مەرجەکانمان قبووڵ دەکات

وتەبێژی سوپای پاسداران جەختی لە گرنگی گەرووی هورمز کردەوە و وتی: گەرووی هورمز بۆ ئێمە تەنها ڕێڕەوێکی ئاو نییە، بەڵکوو لە هەلومەرجی ئێستادا بە جوگرافیای شەڕ دادەنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحێبی، وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: شەڕی ئەم دواییە تەنیا شەڕێکە کە ئەمریکا بەبێ ئەوەی هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنێت، شکستی قبووڵ کردووە .

وتیشی: بەشێک لەم سەرکەوتنە بێ گومان بە هۆی هەوڵی ڕۆژنامەنووسان و کەسانی میدیاییەوەیە.

موحێبی بە ئاماژەدان بە ستراتیژی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شەڕەدا وتی: ستراتیژی ئێستا لە ڕاستیدا درێژەپێدەری ستراتیژییەکانی ڕابردووە و خۆڕاگری بۆ هەتا هەتایە و بێ کۆتایی و تێکشکاندنی دوژمن ستراتیژی نەگۆڕی ئێمەیە.

دەشڵێت: لە ئێستادا دوژمنمان ناچار کردووە بە خێرایی پاشەکشە بکات لە هەموو ئەو ئامانجانەی کە بۆ خۆی خەیاڵی کردبوو و لەبەرچاوی گرتبوو و لەسەر ڕێگای دابەزینی ئامانجەکانی بێت.

وتەبێژی سوپای پاسداران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوژمن ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئاستێک کە هەموو هەوڵ و خەم و پەژارەی خۆی خستۆتە سەر کردنەوەی گەرووی هورمز؛ گەرووێک کە پێشتر کراوە بووە و ئێستا هەوڵی کردنەوەی دەدات.

موحێبی بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی گەرووی هورمز وتی: گەرووی هورمز تەنها ڕێڕەوێکی ئاو نییە بۆ ئێمە، بەڵکو لە هەلومەرجی ئێستادا بە جوگرافیای شەڕ دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ستراتیژی ئێستامان پاراستنی ئەم گەرووەیە و ئەم ستراتیژە بەردەوام دەبێت تاوەکو دوژمن هەموو مەرجەکانمان قبوڵ دەکات.

News ID 60159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha