به ڕاپۆرتی ئاژنسی مێهر له نووسینگه‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی، چوار لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕایانگه‌یاند: توانیویانه که بنچینه‌ی دروست کردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیه‌تی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دابڕێژن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوای كۆبوونه‌وه‌ی لیستی سائیرون، نه‌سر، ڕه‌وتی حیكمه و وه‌ته‌نییه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ئه‌و چوارلایه‌نه ئاشكرایان كرد، ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر داڕشتنی بناغه‌ی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی، كه له ده‌ره‌وه‌ی تائیفیه‌ت و پشک پشكێنه بێت.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه: هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان به‌ده‌م داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراقه‌وه ده‌چێت.
هاوكات ئه‌و لایه‌نانه ده‌رگای هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان به ڕووی لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیدا بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هاتووه، هاوپه‌یمانییه‌كه كار ده‌كات له سه‌ر بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی، یه‌كسانی و لێبورده‌یی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ژیانێكی شایسته بۆ گه‌لی عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه له گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵكاران.
Your Comment