بەغدا ڕازی بووە بە کردنەوەی ڕێگاری کەرکووک - هەولێر

دوو لێژنەی هەرێمی کوردستان و بەغدا سەبارەت بە کردنەوی ڕێگەی نێوان کەرکووک هەولێر کۆ بوونەوە و بە ڕێککەوتن گەیشتن.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، دوو لێژنەی هەرێمی کوردستان و بەغدا سەبارەت بە کردنەوی ڕێگەی نێوان کەرکووک هەولێر لە ناوچەی پردێ کۆ بوونەوە و بە ڕێککەوتن گەیشتن.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە وتی: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییە سەرەتاییەكان بۆ چاک كردنەوەی پردەكەی پردێ کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە هەموو ئامادەكارییەک كراوە.

ئەو زیادی کرد: هەر دوولا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ کردنەوەی ڕێگاکە و چاک کردنەوەی پردی پردێ، کە ڕێگای هەولێر-کەرکوک بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ لێژنەکەی هەرێم، شاندی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرەو شاری كەركووک بەڕێکەوتن، بڕیارە بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ ڕاکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کۆ ببنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی كردنەوەی ڕێگای نێوان كەركووک-هەولێری دەركردووە، بەڵام تا ئێستا ڕێگاكە نەكراوەتەوە.

پێشتریش ڕاگەیەندرابوو تێچووی چاک كردنەوەی پردەکەی پردێ بە بڕی یەک ملیار دینار خەمڵێندراوە، هەروەها ئەگەر دەست بە چاک کردنەوەشی بکرێت، بەلایەنی کەمەوە ماوەی هەشت مانگ کاتی پێویستە.

لە دوای تەقاندنەوەی پردەکەوە هاتووچو کردن لەو ڕێگایەوە ڕاگیراوە و ئێستا هاوڵاتیان لە شارەدێی تەقتەق-ی سەربە شارۆچکەی کۆیەوە هاتووچو دەکەن، ئەوەش کاتێکی زۆرتری پێدەچێت و قەرەباڵغیی زۆریشی دروست کردووە.

News Code 20551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =