بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: هەموو گرووپگەلی سیاسیی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکاندا تا کاتی وەدی هاتن و جێبەجێ کرانی ویستی خۆپیشاندەران و ناڕازیان، تەواو گفتوگۆکانیان سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی یان پرسەکانی دیکە هەڵپەسێرن.
خۆپیشاندانی جەماوەری لە عێراق لە ١٠ رۆژی ڕابردووەوە و سەرەتا لە بەسرە و لە ناڕەزایەتی بە کێشەی کارەبا، ئاو و بێکاری گەنجان سەرەڕای چالاکیی کۆمپانیاگەلی دەرەکی لە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایە دەستی پێکرد و وردە وردە پارێزگاکانی دیکەی باشوور و ناوەندی عێراقی تێوەگلاند. ئەو خۆپیشاندانانە لە رۆژانی ڕابردوودا تا ڕادەیەک دامرکاوە.
Your Comment