بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپەیس، ژماریەک لە زانایانی گەردوون پلانی ئەوەیان هەیە کە لە مانگ سووتەمەنی مووشەک بە یەخی سەر مانگ بەرهەم بێنن.
زانایان دەتوانن لە یەخ ئۆکسیژن و سووتەمەنی مووشەک بەرهەم بێنن. زانایان لایان وایە کە لە جەمسەرە ساردەکانی مانگ یخ بە زۆری هەیە کە یارمەتی هەسارەناسەکان دەدات زیاتر بتوانن لە مانگ بمێننەوە و دەبێتە هۆی کاری بازەرگانی گەردوونی.
لەم نێوانە پیشەی مانگی دەست کرد لەم پلانە پێشوازی کردووە و کۆمپانیاکان ڕایانگەیاندووە ئامادەی سەرمایەدانەری لەم پڕۆسە دان.
هەر بەم بۆنەوە زۆربەی زانایانی جیهان سەرقاڵی لێکدانەوەی چۆنیەتی و کوالێتی یەخی سەر هەسارەی مانگن.
لەمبارەوە فلیپ متزگر هەسارەناسی ئەنیستیتۆی فلۆریدا وتی: زۆر سەیرە و ئێمە زۆر لە کاری کانگایی لە سەر مانگ نزیک بووینەتەوە. زۆر وڵات لە دوای کار کردن لە سەر مانگن بەڵام کاری کانگایی و هەڵکۆڵینی خاک لە مانگ ۱۰ ساڵی دیکە کاتی پێویستە. بە تایبەت تەکنۆلۆژیای کاری کانگایی لە مانگ زۆر ئاڵۆز و گرانە.
Your Comment