بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕێبەی لە دیداری ئەمڕۆیان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بە جەخت لە سەر توانایی وڵات بۆ تێپەڕاندنی کێشە ئابوورییەکان بە کار و هەوڵی شەوانەڕۆژی هەموو بەرپرسان, دۆخ و پێداویستییەکانی بەرەنگاریی لەگەڵ پیلانەکانی دوژمن لە قۆناغی ئێستایان ناوبرد.
ڕێبەری وتیان: هەموو بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی دەبێ لە بەرانبەر کێشەکاندا بە هەستیاری زیاترەوە کار بکەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی داوایان کرد کە سەرجەم دامودەزگا دەوڵەتییەکان لەگەڵ تیمی ئابووری دەوڵەتدا هەماهەنگ بن.
زیادیشیان کرد: هەڵوێستی سەرۆک کۆمار لە بەرانبەر ئەرووپا بوێرانە بووە و ئەم جۆرە هەڵوێست نواندنە بە تایبەت ئەمریکاییەکان پێویستە وئەم کارە دەبێ بە کاتی خۆی و یەکلایی ئەنجام ببێت.
ئەوەشیان دووپات کردەوە کە لایەنی ئەورووپایی بە ئەرکە دەستەبەریی پێویست سەبارەت بە بەرجام بدات بەڵام نابێت ئابووری وڵات بەم بابەتەوە گرێ بدرێت و چاوەڕوانی ئەوە بێت.
جەختیشیان کرد: دەبێ پەیوەندی دەرەکی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا جگە لە وڵاتانی وەک ئەمریکا زیاتر پتەو بکرێتەوە وجووڵەی ئامانجداری دیپلۆماسی زیاتر بکرێتەوە.
Your Comment