بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، بینالی یێڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە سووریا ڕایگەیاند کە سوپای ئەو وڵاتە هێزەکانی یەپەگە/ پەیەدە لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلی و کۆبانی لە سووریا دەکەنە ئامانج.
بە وتەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، سوپای ئەو وڵاتە پاش مەنبەج پەلاماری هێزەکانی پەیەدە / یەپەگە کە بە پاگەندەی تورکیا سەر بە پەکەکەن، لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلی و کۆبانی دەدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا لە کاتی داگیرکرانی کۆبانی لە لایەن گرووپگەلی تیرۆریستیی داعش، تەنیا چاوەدێری ڕەنج و کۆشتوبڕی ئەو شارە بوو و هیچ هەنگاوێکی بۆ ڕاوەدوونانی داعش لەو شارە ئەنجام نەدا.
شایانی باسە، سوپای تورکیا لە رۆژی دووشەممەوە گەیشتۆتە شاری مەنبەج.
Your Comment