هەڕەشەی ڕۆحانی لە هەلخوازانی ئابووری

سەرۆک کۆمار وتی: خەڵکی دڵنیا بن کە بەرهەم هێنان یان دابین کردنی شمەک و پێداویستییەکانی کۆمەڵگا و چارەسەریی هەر جۆرە کێشەیەک لە کەرتەکانی بەرهەم هێنان، یەکەمایەتییەکانی دەوڵەتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونوەی ساماندانی بازاڕ کە ئەمڕۆ دووشەممە و بە بەشداریی بەرپرسانی دەزگاگەلی هاوپەیوەند بەڕێوەچوو، وتیشی: لە کاتێکدا کە دەوڵەت تەواو خزمەت و دراوی پێویستی شمەک و پێداویستیی کۆمەڵگا دابین دەکات، نابێ تێچووی هەلخوازیی هەندێک لە لایەن کڕیار و کۆمەڵگای ئامانجەوە بدرێت.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە بنەمای بەرزبوونەوەی نرخی شمەکەک و خزمەتەکان نابێ بەرزتر لە نرخی هەڵاوسان بێت، ڕوونی کردەوە: قبووڵ ناکەین کە کەسانێک دراوی ٤٢٠٠ تمەنی لە دەوڵەت وەرگرن و هەلخوازانە لە بازاڕ بە نرخی باڵا و ستەمگەرانە بە خەڵکی بفرۆشنەوە.

ڕۆحانی کۆنتڕۆڵی بەرهەم هێنا، دابەش کارانە و نرخی کاڵا و شمەکی پیداویستی رۆژانەی خەڵکیی بە تەوەری سەرەکی چالاکیی دەزگاگەلی هاوپەیوەندی دەوڵەتی و گشتی زانی و ڕایگەیاند: ڕادەست کردنی کاڵا لە لایەن بەرهەم هێنەران و هاوردەکاران دەبێ بە خێراییەکی گونجاو ئەنجام بدرێت و تەواو هۆکارەکانی وەدواخران و لەمپەرەکان ئازادکرانی کاڵا و ڕادەست کرانی هەڵگیرێت.

ناوبراو ئامانجی سەرەکیی دەوڵەت لە پاڵپشتی لە کەرتی بەرهەم هێنانی ئاسایش و ئاسوودەیی کۆمەڵگا وەسف کرد و زیادی کرد: گەشەی پاوەجێی بەرهەم هێنان، پەیوەستە بە پەرەسەندنی لە رێگەی سوودی گونجاوی بازاڕەوە.

ڕۆحانی وێرای شی کردنەوەی دۆخی ئێستا و پلانی نەیارانی وڵات بۆ بشێوی و ناسەقامگیری زەینی و دەسکرد لە ئابووریی نیشتمانی، وتی: خەڵکی نابێ بە هیچ چەشنێک لە ژێر گوشاردا بن، بە تایبەت لە بابەتی کاڵاگەلی بنەمایی و کاڵاگەلێک کە لە ناوخۆی وڵاتدا بەرهەم دێن. هەروەها لە هەلومەرجی ئێستادا ژیرانە نییە کە کاڵایەکی بەرهەم هاتووی ناوخۆی وڵات بە نرخێکی نوێ و دەستکاری کراوە ڕادەستی کڕیاران بکرێت.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا ڕاشیگەیاند: دەوڵەت رێگە بە بەهرەی ئاژوو لە بازاڕی کاڵاگەلی پێویستی خەڵکی نادات و ئەگەر کەسانێک بیر لە سوودی مفت و باهێنراوە دەکەن، خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماڵیاتی ئامادە بکەن.

ناوبراو جەختی لە هاوئاهەنگیی پێویستی ئابووری – فەرهەنگی و میدیایی بۆ دوورخستنەوەی هەڵاوسانەکان لە بازاڕ و سازبوونی گوشارگەلی دەروونی درۆیین و هەروەها پێویستیی بەهرە وەرگرتن لە چاودێریی گشتی و هاتنە مەیدانی یەکێتی و پیشەکان بۆ ساماندانی بازاڕ کردەوە.

News Code 19621

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =