به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له جمهورییه‌ت، حزبی دیموکڕاتی گه‌لان داوای کردووه تاکوو سه‌لاحه‌دین دمیرتاش به ته‌له‌فوون له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی هه‌ڵبژاردن له تورکیا به‌شداری بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئایهان بیگلن، وته‌بێژی حزبی دیموکڕاتیکی گه‌لان وتی: ئێمه داواکاری خۆمان به دادگای باڵای تورکیا داوه. ئێمه داوامان کردووه که ئاسانکاری بکرێت تاکوو سه‌لاحه‌دین دمیرتاش له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به ته‌له‌فوون به‌شداری به‌رنامه مێدیاییه‌کان بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه یه‌کێک له ئه‌ندامانی حزبی دیموکڕاتیکی تورکیا ڕایگه‌یاندووه که سه‌لاحه‌دین دمیرتاش ڕۆژی سێ شه‌مه به‌شداری به‌رنامه‌ی ڕێبه‌رانی سیاسی له فوکوس ده‌کات و له مافی ۱۰ خوله‌کی خۆی سوود ده‌بات.
بۆچوونی ئێوە