به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی حیکمه‌تی نیشتمانی، ئۆسامه نۆجه‌یفی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی عه‌مار حه‌کیمی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دیداره له درێژه‌ی دیداری لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراقه و به مه‌به‌ستی دروست کردنی هاوپه‌یمانی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نیشتمانی به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر دوولا که‌سی هاوپه‌یمانییه‌کانی داهاتوو به پێی کاتی دیاری کراو یاسای عێراق لێکدایه‌وه و حه‌کیم و نوجهفی سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق هاوڕا بوون.
حه‌کیم له‌م یداره ئاماژه‌ی به‌م خاڵه دا که ده‌وڵه‌تی داهاتوو ده‌بێت خزمه‌تگوزاری بکات و له دوای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق بێت، ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م ده‌وڵه‌ته نابێت قه‌یران به قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی عێراق زیاد بکات.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به یاسای گشتی عێراق پێبه‌ند بێت و بڕیاره نیشتمانییه‌کان به پێی به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکی عێراق بدات.
Your Comment