بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، وەفدێک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا بەختیار لە بەغدا لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی بەدر و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دیدار و گفتوگۆی کرد.
نووسینگەی موقتەدا سەدر لەبارەی دیداری ناوبراو لە گەڵ وەفدی یەکێتی نیشتمانی وتی: موقتەدا سەدر لە شوێنی مانەوەی خۆی لە گەڵ وەفدی یەکێتی بە سهرۆكایهتی مهلا بهختیار بهرپرسی دهستهی كارگێر و به بەشداریی رزگار عهلی، خالید شوانی و فریاد رهواندزی ئەندامانی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکێتی و سهعدون فهیلی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەو حزبە لە بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد و لایەنەکان لەو دیدارەدا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ڕێککەوتنەکان بۆ چونیەتی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق-یان تاوتوێ کرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەو دیدارەدا جەختی لە پرێنسیپە بنەماییەکان و هاوسانیی نێوان تەواو پێکهاتە عێراقییەکان و پشتبەستن بە تەوەری هاووڵاتێتی کرد و لە بەرامبەردا وەفدی یەکیتی-ش پیرۆزبایی خۆی بۆی سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائێرۆن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ٢٠١٨ ئاراستەی موقتەدا سەدر کرد.
شایانی باسە کە سەرچاوەگەلی عێراقی لە دیداری وەفدی یەکیتی لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر هەواڵیان دا.
بۆچوونی ئێوە