هێرشی رۆژئاوا بۆ سەر سووریا بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتییە

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران وێرای ئیدانە کردنی هێرشی ئەمریکا و دوو وڵاتی رۆژئاوایی بۆ سەر سووریا، ئەو هەڵمەتەی بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتی زانی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دانیشتنی کراوەی مەجلیس، وێرای ئاماژە  بە پەلاماری موشەکیی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسە بۆ سەر سووریا، داخ و ئەسەفی خۆی بۆ داکۆکی کردنی هەندێ وڵاتی ئیسلامی لە پاڵ رژێمی زایۆنی بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانکارییە دەربڕی.

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی هوشداری دایە سێ وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسە و لاگرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی ئەوان و وتی: پەرلەمانی ئێران ئەم هەنگاوە نایاساییە و هێرشە دڕندانەیە ئیدانە دەکات و هوشدار دەدات کە کاتی ئەم کارە دڕندەییانە نەماوە و ئەم جموجۆڵانە گەلی سووریا زیاتر لە جاران سوورتر دەکات لە سەر نەهێشتنی تیرۆریستان.

لاریجانی جەختی کرد: هۆکاری پاگەندەی سێ وڵاتی رۆژئاوایی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی حکوومەتی سووریا لە چەکی کیمیایی، سەرکەوتنی سووریا لە دەرکردنی ترۆریستان لە دەوربەری دیمەشق و پاک کردنەوەی ئەم ناوچەیە بووە، کارێک کە وڵاتانی لاگری تیرۆریستان باوەڕیان نەدەکرد لە ماوەیەکی کورتدا بکرێ.

ڕاشیگەیاند: سعودییەکان بە پێشکەش کردنی داراییەکانی گەلی خۆیان، ئەمریکایان هان دا سووریا بۆردومان بکات، بۆ ئەوەی بە خەیاڵی ئاسوودە بۆ جارێکی دیکە تیرۆریستان ببووژێننەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە موسڵمانان لە رۆژانی بە بێعسەتی پێغمبەری یەکگرتوویی (س‌خ)  خەیانەتی هەندێک دەوڵەتی موسڵمان لە بیر ناکەن، وتیشی: بە داخەوە وڵاتانێک کە لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا باسی یەکگرتوویی ئیسلامی و مافی مرۆڤ دەکەن، ژێر بە ژێر دەستیان لە دەستی تیرۆریستان ناوە و بە دەستێکی دیکە  ماڵ و سامانی خۆیان پێشکەشی سەرکردەکانی کوفر دەکەن تا هێرش بکەنە سەر گەلانی ئیسلامی.

جەختیشی کرد: مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئەو هەڵمەتە نایاساییە و هێرشە دڕندانەیە بۆ سەر وڵاتی سووریا ئیدانە دەکات و بەو سێ وڵاتە رۆژئاواییە و وڵاتانی خوێریی پاڵپشتکەریان ڕادەگەیێنین کە کاتی ئەو جۆرە ژێستە درۆیینانە بە سەرچووە و ئەنجامی ئەو جۆرە هێرشە دڕندانە، دەرکەوتنی لایەنگرییان لە تیرۆریزم و هەوڵ بۆ بووژانەوەیەتی.

News Code 18076

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =