به راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان، هەنگاوێكی باشە لەنێوان هەردووی بۆ چارەسەری كێشەكان.
سەرۆكی پارتی دەشڵێت: گرنگە هەوڵ بدرێت، بۆ ئەوەی تەواوی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستانو عێراق بەتەواوی چارەسەر بكرێت.
هەڵوێستەكەی بارزانی لەكاتێكدایە ماوەیەكە هەولێرو بەغدا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكەنو ناوبراویش لەو بارەوە ماوەیەكە بێدەنگی هەڵبژاردووە.
لەدوا هەوڵی چارەسەری كێشەكانی نێوانیان، حكومەتی عێراق رۆژی سێ شەممە بڕیاریدا فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەكان بكاتەوە، كە لەمانگی ۱۰ی رابردووەوە لەكاردانەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی داخراون.
Your Comment