AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ٢٠ ٢٣:٥٣

جێگری ڕێکخراوی ئاسمانیی ئێران بە مێهری ڕاگەیاند:

داکەوتنی فڕۆکەیەکی تورکیا لە شارکورد/ کەمتر لە ١٠ کەسی تێدا بوو

داکەوتنی فڕۆکەیەکی تورکیا لە شارکورد/ کەمتر لە ١٠ کەسی تێدا بوو

جێگری ئۆپراسیۆنی فڕۆکەوانی و کاروباری نێودەوڵەتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران وتی: فڕۆکە تورکیاییەکە کە لە شارکورد کەوتە خوارەوە لە شارجەوە بەرەو ئەستەنبۆڵ دەڕۆیشت.

مورتزا دێهقان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە جێتە تایبەتەکە لە نزیکی شارکورد وتی: چەند خولەک پێش فڕۆکەیەکی چلنجری تورکیایی کە لە شارجەەوە بەرەو ئەستەنبۆڵ دەڕۆیشت لە نزیکی شارکورد کەوتە خوارەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو فڕۆکە جێتێکی تاکەکەسی بووە کە کەمتر لە ١٠ کەسی تێدا بووە.

جێگری فڕۆکەوانی و کاروباری نێودەوڵەتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران جەختی کرد: فڕۆکەخانەی شارکورد لەو فڕۆکەخانانەیە کە ڕاداری هەیە وێڕای ئەوەی کە ئەو فڕۆکە پێش کە چوونە دەرەوە لە ڕادار داوای نیشتنەوەی بەپەلەی نەکردبوو.

ڕەزا جەعفەر زادە وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانەیش لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە تورکیاییەکە وتی: فڕۆکەیەکی جێتی تاکە کەسی لە وڵاتی تورکیا کە لە شارجەوە بەرەو ئەستەنبۆڵ دەڕۆیشت لە خاکی ئێران لە رادار چووە دەرەوە و لە دەوروبەری شارکورد کەوتە خوارەوە.

ناوبراو زیادی کرد: وردەکاری زیاتر لەم بارەیەوە ڕادەگەیێندرێت.

News ID 17445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha