به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، نه‌وزاد هادی دوێنێ سه‌ردانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له ئێرانی کرد و وتی: هه‌ر کات خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان که‌وتوونه‌ته مه‌ترسییه‌وه ئێران وه‌ک یه‌که‌م وڵات یارمه‌تی داون، له هێرشی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمیش سه‌ردار سلێمانی و هێزه‌کانی ئێران له به‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی داعش له ته‌نیشت ئێمه بوون.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه له دوای په‌ره‌دان به بازه‌رگانی نێوان هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواین، ئێمه به پێی ئه‌زموونی باشی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، هیوادارین که ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو گه‌شه‌ی زیاتر بکات.
محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری، پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواش له‌م دیداره‌دا وتی: ئێمه له په‌ره‌دان به هاوکاری و بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌رچی له ده‌ستمان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و هیوادارین ئاسته‌نگه‌کان چاره‌سه‌ر بێت و په‌یوه‌ندییه‌کان په‌ره‌ی باش به خۆیه‌وه ببینێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێران هه‌میشه پشتیوانی خه‌ڵکی عێراق به تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان بووه. ئێران له کاتی به‌عس و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر له ته‌نیشت خه‌ڵکی هه‌رێم وه‌ستایه‌وه و پشتیوانی لێ کردن و ئه‌مڕۆش دوژمنان لایان وایه ده‌توانن به پیلانگێڕی په‌یوه‌ندی مێژوویی هه‌ر دوولا لاواز بکه‌ن.
شه‌هریاری جه‌ختی کرد که هه‌ردوولا ئاسانکاری باشیان هه‌یه که په‌ره به په‌یوه‌دنییه‌کانی نێوانیان بده‌ن و زیادی کرد: له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ستێنی باش له که‌رتی گه‌شتیاری، کانگا، پیشه، پزشکی، کشت و کاڵی و زانکۆکان هه‌یه که ده‌توانێت به‌ستێنه‌کان بۆ هاوکاری زیاتری نێوان هه‌ر دوولا خۆش بکات.
Your Comment