بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە ساڵوەگەری سەرهەڵدانی ۲۹ی ڕێبەندانی ۱۳٥٦ی خەڵکی تەبرێز لە دژی شای ئێران، تاقمێک لە خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئێران لەگەڵ ئایەتۆڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.
لەم دیدارە ئایەتوڵا خامنەیی ڕا و بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بابەتەکانی ئەمڕۆی ئێران و ناوچەکە خستە ڕوو.
گرنگ ترین قسەکانی ڕێبەری بریتی بوون لە:
- بەڕاستی ۲۲ ڕێبەندانی ئەمساڵ لە سەرتانسەری ئێران، ڕۆژێکی جیاواز بوو. دوای ۳۹ ساڵ ئەم هاتنەی خەڵک وەک موعجیزە بوو.
- لە هیچ شوێنێکی جیهان شتی وەها نییە کە دوای ٤۰ ساڵ خەڵک بەو ورە بەرزە بێنە مەیدان و شەقامەکان پڕ بکەن و لە شۆڕشەکەی خۆیان پشتیوانی بکەن، ئەمە تەنیا لە ئێران ڕووی داوە و لە هیچ شۆڕشێکی جیهاندا شتی وەها نەبووە.
- ٤۰ ساڵە خەڵک لە سێبەری ئەمنی شۆڕش دەژین و ئاسودەن، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە خەڵک لە برێک بابەتی وڵات ڕەخنەیان هەیە. ئێمە تەواو ئاگاداری گلەیی و سکاڵاکانی خەڵک هەین. پێمان دەوترێت، بەڵام کاتێک باسی شۆڕش و وڵات دێتە پێش، خەڵک بەم شێوەیە دێنە گۆڕەپانەکان و سەر شەقامەکان.
- هۆشیارییەک و کەماڵێکی گەورە لە خەڵکی ئێراندا هەیە کە دەتوانێت لە نێوان سیستمی شۆڕشی ئۆمەت و ئیمامەت لەگەڵ سیستمی ئیداری جیاوازی دابنێت؛ لە شوێنک ڕەخنەشی هەبێت، لە بەرانبەر ئەساسی حکومەتەکەی و شۆڕش خۆڕاگری دەکات.
Your Comment