بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕیانووستی، ئولینگ سیرئێمالتۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد: دۆخی ئێستای شاری عەفرین ئەگەری هەیە ببێتە هۆی توندتر بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین کە لە ٢٠ ی ژانڤیەوە دەستی پێکردووە، وتی: بەداخەوە ئێمە لەگەڵ ئاڵۆزیەکی نوێ کە ڕۆژبەڕۆژ خەریکە تەشەنە ئەکات بەرەوڕووین. دژایەتییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە ڕۆژ بەڕۆژ خەریکە زیاد دەکات.
تورکیا لە حاڵێکدا ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی ناوسراو بە چڵی زەیتوونی لە عەفرین دەست پێکردووە کە دەوڵەتی سووریا پێشتر سەبارەت بە پیشێل کردنی هەرێمی ئاسمانی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە لە لایەن تورکیاوە هۆشداریی دابوو و ئەو کارەی ئەنقەرەی دەستێوەردان ناولێبردووە
Your Comment