پشتیوانی ئەمڕیکا لە بێ حیجابیی دژە شۆڕشانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەنگاوێکی دەستێوەردەرانە پاڵپشتیی خۆی بۆ بۆ بانگەوازی دژە شۆڕشانی وەلاوەنانی چارشێو و له‌چه‌ک لە ئێران دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە پێشتریش پاڵپشتیی خۆی بۆ بشێوییەکانی ئێران دەربڕیبوو، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستێوەردەرانە لە بانگەوازی دژە شۆڕشان بۆ وەلاوەنانی چارشێو و فڕێ دانی له‌چک پشتیوانی کرد.

هەر لەو پەیوەندییەدا، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە پاڵپشتیی واشنتۆن لەو کەسانەی کە ناڕەزایەتیان دژی چارشێو و له‌چک دەربڕیوە، کردەوە.

ناوبراو لەوبارەوە وتی: ئێمە (ئەمریکا) دەستبەسەر کرانی لانی کەم 29 کەس کە بە داکەندنی لەچک دژی چارشێوی زۆرەملی وەستاون و خوازیاری مسۆگەر کردنی ئازادییە ڕەواکانیان و مافی مرۆییانن، ئیدانە دەکەین. ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانییەکانی لە مافی ئازادی ئایینی، ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتی خوازانە.

ناورت بە بێ سەرنجدانە یاساگەلی ئێران، پاگەندەی کرد: خەڵکی دەبێ ئازاد بن لە هەڵبژاردنی شێوەی جلو بەرگ و پۆششیان و گرتنەبەری هەر ئایینێک کە حەزی پێ دەکەن. بێبەش کردنی خەڵکی لەو جۆرە مافانە، سەربەخۆیی و کەسایەتیان دەباتە ژێر پرسیار.

شایانی باسە واشنتۆن لە کاتێکدا ئیدعای پاڵپشتی لە خەڵکی ئێران دەکات کە لە رۆژانی ڕابردوودا بە پێی فەرمانی دژە کۆچبەرانەی ترامپ، کۆمەڵێکی ئێران بە گومانی تیرۆریست بوون رێگەیان نەدرایە بچنە ناو خاکی ئەمریکاوە.

News Code 16629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =