AP ١٣٩٤ ڕێبەندان ٥ ٠٧:٥٠

یاری کردن بە عەرەبەکان بە شێوازی جان کری

یاری کردن بە عەرەبەکان بە شێوازی جان کری

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە سەفەر بۆ ڕیاز بۆ ڕازر ڕاگرتنی عەرەبەکان لە واشنتۆن لێدوانی سەیروسەمەرەی ئاراستە کردبوو، لە کاتی گەڕانەوە و بە جێهێشتنی عەرەبستان ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی واشنتۆن – ڕیاز هیچ کات ئەوەندەی ئێستا گەرم و گوڕ نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، "جان کری" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ متمانەدان بە عەرەبەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و هەروەها گفتوگۆ سەبارەت بە کۆنفڕانسی ئاشتیی سووریا سەردانی ڕیازی کردبوو، دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ یەکشەممە، عەرەبستانی بەجێهێشت و گەڕاوە.

کێری بەر لە بەجێهێشتنی عەرەبستان ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عەرەبستان هیچکات بەو ڕادەیە گەرم و گوڕ نەبووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدا ئەو لێدوانەی ئاراستە دەکرد کە ڕیاز و واشنتۆن لە ساڵی ڕابردووەوە واتە لە دوای هاتنە سەرکاری "مەلەک سەلمان" وەک پادشای عەرەبستان، سەردەمێکی پڕتەنگەژەیان بە تایبەت لە بابەت ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران ئەزموون کردووە.

ئاستی ئەو تەنگەژەیانە بە ڕادەیەک بووە کە تەنانەت مەلەک سەلمان وەڵامی بانگهێشتی باراک ئۆبامای بۆ کەمپی دەیڤید نەداوە و جێگری خۆی بە هاوڕایی کوڕەکەی ڕەوانەی ئەمریکا کرد.

سەبارەت بە سووریاش پێدەچیت کە هەڵوێستی ئەمریکا لە عەرەبستان دوور کەوتووەتەوە و سەفەری کێری بۆ ڕیازیش لە پێناو کەم کردنەوەی ئەو مەودایە بووە.

بەمشێوەیە کری کە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە پێناو ڕەزامەندیی عەرەبەکان تەنانەت دەستی دابووە لێدوانی دژە ئێرانیش، بۆ ئەمجار پاگەندە دەکات کە پەیوەندییەکانی ئەمریکا- عەرەبستان لە باشترین هەلومەرجی خۆی دایە تا ڕەنگە لەو رێگاوە بتوانێ دەسەڵاتدارانی عەرەبستانیش بهێنێتەوە ناو ڕیزی هاوپەیمانانی خۆی.

News ID 1618

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha