بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توویتەریدا پاگەندەی کرد ئەو قسانە کە لە کۆبوونەوەی کۆچبەران ڕایگەیاندووە، بە شێوەیەکی خراپ گەیاندووەتە خەڵک.
ئەو پەیامە توویتریه بۆ دیک دووربین ئەندامی سێنای ئەمریکایە کە سەرەڕای وەدرۆ خستنەوەی ترامپ، دەڵێت: خۆی چەند جار بیستوویەتی کە لە کاتی قسە کردن لە سەر نەتەوە ئەفریقاییەکان و دوورگەی کارائیب به وشهی ناشیرین و خراپ ناویان دهبات و وەرگرتنی ئەوانی لە خاکی ئەمریکای بردووەتە ژێر پرسیارەوە.
شیاوی باسە ئەو قسانە جگە لە ئەوەی کە ڕەخنەی خەڵک و بەرپرسانی ئەمریکیی لێکەوتووەتەوە، بووەتە هۆی کاردانەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی وڵاتانی ئەفریقی.
Your Comment