به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌یی ته‌واویی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و زیادی کرد: له ئێسته‌دا هه‌رێمی کوردستان کێشه‌ی گه‌وره‌ی دابین کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌یه. داهاته‌که‌ی ئێمه به‌ش مووچه ناکات.
بارزانی درێژه‌ی دا: به‌غدا لێژنه‌یه‌کی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی دابین کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ساز کردووه. هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یه بۆ دابین کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی له لایه‌ن به‌غداوه هه‌موو جۆره ئاسانکارییه‌ک بکات.
Your Comment