به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی تویتێکدا سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که له‌باره‌ی نائارامییه‌کان ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چوو، نووسی: کۆبوونه‌وه‌که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌مژانه‌ی دیکه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ترامپه‌وه بوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژایه‌تی کرد له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ڕوون بۆ به‌لاڕێدا بردنی ئه‌م کۆبوونه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه جه‌ختیان له سه‌ر درێژه‌دان به به‌رجام کرد و دووپاتیان کرده‌وه که نابێت له کار و باری ناوخۆیی ئێران ده‌ستێوه‌ردان بکرێت.
زه‌ریف له کۆتاییدا نووسی: ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌مژانه‌ی دیکه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دوڵه‌ته‌که‌ی دۆناڵد ترامپ بوو که هیچ که‌ڵکێکی نه‌بوو.
شایانی باسه که دوێنێ شه‌و، کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێران به‌ڕێوه چوو بێ ئه‌وه‌ی به هیچ ئامانجێک بگات.
Your Comment