به‌رپرسێکی ئێرانی بۆ ترامپ: شایی مه‌رگ مه‌به‌

ڕاوێژکاری کار و باری نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران نووسی: به‌ڕێز ترامپ شایی مه‌رگ مه‌به‌، حسابی ئاژاوه‌چییه‌کان له‌ دابین کردنی مافی ئابووری خه‌ڵک جیایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بۆ کار و باری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ تویتره‌که‌ی خۆیدا وڵامێکی بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا نووسی.

ترامپ ڕۆژی ڕابردوو وتبووی: پستیوانی له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ک له‌ ئێران ده‌که‌ین.

حسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان له‌ وڵامدانه‌وه‌ی ترامپ و له‌ توویتێکدا نووسی: "به‌ڕێز ترامپ شایی مه‌رگ مه‌به‌. حسابی ئاژاوه‌چییه‌کان له‌ به‌دوادا چوون بۆ داواکاری ئابووری خه‌ڵک جیایه‌. خه‌ڵکی ئێران، ئه‌منیه‌ت و دموکڕاسی دینی به‌ باشتر ده‌زانن له‌ ده‌سه‌ڵاتداری سیاسه‌ته‌ سته‌مکاری و تیرۆریستییه‌کانی کۆشکی سپی."

News Code 15677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =