بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، سەرچاوەگەلی سەر بە گرووپە چەکادارەکانی سووریا لە کوژرانی "سەفیان لیبی" سەرکردەیەکی بەرەی نوسرە لە هاوێری لازقیە هەواڵیان دا.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند: سەفیان لیبی ناسراو بە ئەلموهاجێر لە میحوەری جەبەل تەفاحیە لە هاوێری لازقیه کوژراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سوپای سووریا درێژە بە شەڕ لە دژی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە هاوێری حەما و هاوێری ئیدلەب دەدا.
سوپای سووریا توانیویەتی بە سەر دوا ناوچەکانی بندەستی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە هاوێری دیمەشق-یشدا زاڵ بێت.
Your Comment