AP ١٣٩٦ بەفرانبار ١٠ ٠٨:١٧

دەنگی دەسکورتەکانی سنە جەژنی گوڵڕێژان بەڕێوە دەبات

دەنگی دەسکورتەکانی سنە جەژنی گوڵڕێژان بەڕێوە دەبات

ئەنجومەنی "دەنگی دەسکورتەکانی سنە" بە بۆنەی یەکەم ساڵی دامەزراندنی و بۆ پەرەدان بە نەریتی دەستگیریی دەسکورتان، جەژنی گوڵڕێژان بەڕێوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، ئەنجومەنی "دەنگی دەسکورتەکانی سنە" هاوکات لە گەڵ یەکەم ساڵی دامەزرانی، بە هاوکاریی ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری، شۆڕای ئیسلامی شاری سنە، بانکی ڕساڵەت و ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای کوردستان و بۆ پەرەدان بە نەریتی دەستگیریی دەسکورتان، جەژنی گوڵڕێژان بەڕێوە دەبات

ئەم ڕێوڕيسمە ئێوارە (۱۶-۱۸)ی رۆژی یەکشەممە ۱۰ی بەفرانبار لە کۆمەڵەی فەجری شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

News ID 15658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha