به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له غه‌د پرێس، عه‌لی فه‌یاز، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له پارلمانی عێراق، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی تۆمه‌تبار کرد که یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقی پێشێل کردووه و به‌رده‌وامه له ده‌ست درێژی کردن بۆ سه‌ر ناوچه ناکۆکه‌کان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و زیادی کرد: هه‌ولێر به ئامانجی ده‌ست گرتن به سه‌ر ناوچه جێگه ناکۆکه‌کان سه‌رقاڵی دروست کردنی گرووپی چه‌کداره تاکوو ئاژاوه و فیتنه‌ی ناوخۆیی بنێته‌وه.
فه‌یاز هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌بێت چاودێڕی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم بکات، ده‌وڵه‌تی فیدراڵ ده‌توانێت به مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له گیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌ستێوه‌ردان بکات و به‌ر به‌م توند و تیژیانه بگرێت.
Your Comment