"ڕاه یابی میلەلی" مەریوان شارەوای قەزوینی بەزاند

یانەی ڤالیباڵی ڕاه یابی میلەلی مەریوان لە حەوتەی نۆهەمی ڕکابەرییەکانی لیگی دەستە یەکی ڤالیباڵی وڵات، یانەی شارەداری قەزوینی سێ بە یەک بردەوە.

بە راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، حەوتەی نۆهەمی ڕکابەرییەکانی لیگی دەستە یەکی والیباڵی وڵات ئێوارەی دوێنی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەردەوام بوو و یانەی ڕاه یابی میلەلی مەریوان بە نوێنەریی پارێزگای کوردستان لە ڕکابەریی دەوری گەڕانەوەی لە گەڵ یانەی شارەداریی قەزوین توانی سەرکەوتنێکی گرینگ مسۆگەر بکات.

ڤالیباڵیستەکانی یانەی ڕاه یابی میلەلی مەریوان لە هۆڵی ١٢٠٠ کەسیی زاگۆرسی ئەو شارە میوانداری نوێنەری قەزوین بوو کە لە ئەنجامدا لە هەولێکی تیمی و ڕێک و پێکدا یانەی میوانی بە ئەنجامی سێ بە یەک بەزاند.

نوێنەری کوردستان رۆژی یەکشەممە ۱۰ی بەفرانبار بەرامبەر لە گەڵ حەوتەی دەهەمی ئەو ڕکابەریانە میوانداری یانەی یەکەمی لیگی دەستە یەکی ڤالیباڵی وڵات واتە شارەداریی گەنجانی ورمێ دەبێت.

ڕکابەرییەکانی دەستە یەکی ڤالیباڵی وڵات بە بەشداریی ١٦ یانە لە سەرتاسەری وڵات لە دوو گرووپی ٨ یانەیی بەردەوامە و یانەکانی شارەداریی گەنجانی ورمێ، کالەی گەنجانی ئامۆل، بیمەی ڕازی نووری مازندەران، تۆپگای باکووری بابۆلسەر، شارەداریی قەزوین، مەلەوانی تاران و موقاومەتی فەرمانداریی مەهاباد یانەکانی هاوگرووپی نوێنەری کوردستان لەو ڕکابەریانەن.

مەیسەم حەیدەری، فەردین قەلعەقەوەند، محەمەد ڕەزا ئاسفی، فەرهاد مەلا بەهرامی، ئۆمید ئەردەڵان، پارسا فەرەجی، محەمەد ئەمین حەیدەری، شاهین حاج ڕەسووڵی، سەعید شازادە ئەحمەد، هیوا پایدار، محەمەد عەرەب، ئەسغەر نەجەفی، کاوان ئەحمەدی، سوهەیل بەرات زادە و عیماد جویەندە ڤالیباڵیستەکانی یانەی ڕاه یابی میلەلی مەریوانن کە بە سەرپەرەشتیی وریا بیگلەر و ڕاهێنەریی ئارش سادقیان بەرەوڕوو ڕکابەران دەبنەوە.

News Code 15617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =