کوژرانی ۷ چه‌کداری په‌که‌که‌ له‌ ئۆپراسیۆنی دهۆک

ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ بوردومانی بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ی باکووری عێراق ، ۷ چه‌کداری پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا باره‌گاکانی په‌که‌که‌یان له‌ مه‌تینا، گره، ئاواشین و بازیان بوردومان کرد.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه؛ له‌ ئۆپراسیۆنه‌که‌ی ڕۆژڕانی ڕابردووی سوپای تورکیادا له‌ باکووری عێراق چه‌ندین بنکه‌ و گیانپه‌نای هێزه‌کانی په‌که‌که‌ تێکشکاون.

سوپای تورکیا له‌ مانگی جوولای ۲۰۱۵ تا ئێستا باره‌گاکانی په‌که‌که‌ی له‌ باکووری عێراق به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی قه‌ندیل ده‌کاته‌ ئامانج.

News Code 15580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =