به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، به‌ڵگه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیشانی ده‌دات که ئه‌مریکا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای کردووه تاکوو ۱۰ که‌شتی به تۆمه‌تی پێشێل کردنی گه‌ماڕۆکانی کۆریای باکوور بخاته خشته‌ی گه‌ماڕۆ دان.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که پێشتر سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشوور داوای کردبوو که مانۆڕه سه‌ربازییه‌کان که‌م بکرێته‌وه تاکوو ئۆلهپمیکی ئه‌م زستانه به بێ مه‌ترسی به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌م ۱۰ که‌شتییه تۆمه‌تبار کراون که نه‌وت و زوغاڵی به‌ردیان بۆ کۆریای باکوور گواستووه‌ته‌وه، ئه‌م دوو شته‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه گه‌ماڕۆیان له سه‌ر دانراوه.
ئه‌گه‌ر هیچ کام له ۱۵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دژی ئه‌م بڕیاره نه‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌وه ئه‌م ۱۰ که‌شتییه گه‌ماڕۆ ده‌درێن و مافی چون بۆ هیچ به‌نده‌رێکی نێونه‌ته‌وه‌ییان نامێنێت.
کۆریای باکوور به هۆی په‌ره‌دان به سیستمی مووشه‌کی له ڕووی که‌ل و په‌لی وه‌ک زوغاڵی به‌رد، پارچه، خوارده‌مه‌نی ده‌ریایی، ئاهه‌ن و ماده کانزاییه‌کان گه‌ماڕۆ دراوه.
ئه‌مریکا جه‌ختی کردووه که بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کۆریای باکوور هه‌موو ڕێگاکانی له به‌ر گرتووه، به‌ڵام زیاتر پێشوازی له ڕێکاری سیاسی ده‌کات.
Your Comment