بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هاوارنیوز، دوابەدوای پاک کردنەوەی ناوچە دەیرەزوور لە تیرۆریستەکانی داعش، ١٠٠ هەزار پەنابەری شەڕ کە بە هۆی شەڕەوە ئاوارە بووبوون، ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان لە ناوچەکانی بیسرا و دیبان لە دەیرەزوور.
گەڕانەوەی پەنابەرەکانی شەڕ کە لە ڕێکەوتی ٣ ی دیسەمبەرەوە دەستی پێکردبوو ئەمڕۆش درێژەی هەبوو و بە هەوڵی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی دەیرەزوور و کومیتەی پێوەندییەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، گواستنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ شوێنی ژیان خۆیان لە ئەوپەڕی ئاسایشی و هێمنیدا ئەنجام دراوە.
Your Comment