بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە قودسی رۆژهەڵات وەک پایتەختی فەلەستین بە فەرمی دەناسێت و باڵوێزخانەی خۆی لە قودسی رۆژهەڵاتدا دەکاتەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی کە ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ڕژیمی ئیسرائیل بە پێی ویستی زایۆنیستەکان بووە.
ڕاشیگەیاند: شانۆی ڕەقە نیشانی دا کە گرووپە تیرۆریستەکانی داعش و یەپەگە دوو ڕووی یەک شتن و ناکرێت نکۆڵی لەو ڕاستییە بکرێت. هەر دووکیان لە یەک ئەندێشە و ناوەندێکی یەکەوە فەرمان وەردەگرن.
ئەردۆغان جەختی لەوەش کرد: تا دادگایی دوایین ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی فەتۆ (بزووتنەوەی سەر بە فەتحوڵڵا گەلەن) لە بەردەم یاسادا، بەردەوام دەبین لە پێوشوێن گرتن و ناسینیان.
Your Comment