بڕیاری نوێ بۆ کۆڵبەران/ هەندێک لە سنوورەکانی ئێران دادەخرێن

وەزیری ناوخۆ لە بڕیاری دەوڵەت بۆکۆڵبەران هەواڵی دا و وتی: هەندێک لە سنوورەکانی وڵات دادەخرێن و لە بەرامبەردا دانیشتووانی سنووری کاڵا بە داشکاندنەوەی گومرۆکی دەهێننە ناوخۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی لە دانیشتنی لیژنەی نوێنەرانی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانگا و کشتوکاڵی ئێران وتی: کێشەی سەرەکیی وڵات لە پلان داڕشتن و بودجەدان و بانکییە و هیچ وڵاتێکی گەشەسەندوو لە جیهاندا، سیستەمی پلان داڕشتنی کەرتی و کەلانی نییە.

ناوبراو وتیشی: ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دیوانی هەڵسەنگاندنی گشتیی وڵات بە ئامادەبوونی تەواو ئەو کەسانەی کە ئێستا لە دەوڵەتدان و ئەوکات لە پشوودان بوون، نووسراوە کە پرسی کارایی و دابەشکاریی گونجاو، وەبەرهێنان و ...ی تێدا خراوەتەڕوو، بەڵام لە مەجلیسدا ئەو پلانە پشتگوێ خراوە و ئێمە هیوادار بووین کە لە دەوڵەتی ئێستادا کە تەواو داڕێژەرانی ئەو پلانە تێیدا ئامادەن، ڕەوتی هەمووارکردنی بەردەوام بێت.

ڕەحمانی فەزلی ئاماژەی بەوەش دا: دەسەڵاتی پارێزگاران لە بندەستی وەزارەتی ناوخۆدا نییە، واتە ئەو دەسەڵاتەی کە بۆ کەرتی تایبەتی پێویستە لە بندەستی وەزیری ناوخۆدا نییە، ئەوە لە کاتێکدایە کە سیستەمی پیشەسازی و بانکی ئێران پرسەکانی خۆی هەیە و  پارێزگارانیش سەرەڕای دەسەڵاتێک کە پێیان دراوە، بەڵام هێشتاش لە زۆر ڕووەوە کێشيیان هەیە.

ڕوونیشی کردەوە: سیستەمی ماڵیاتی، بانکی، بوودجەدان و پرسگەلێکی لەو جۆرە دەبێ بگۆڕدرێن؛ هەڵبەت گۆڕینی ئەو پرسانەش ئاسان نییە و جیهانیش ئەزموونی لەو شێوەی بووە. کەواتە دەبێ تەرکیز بخەینە سەر پرسە جێبەجێکارییەکان کە لە ئیرادەی وەزارەتی ناوخۆدان.

وەزیری ناوخۆ لە درێژەدا بە ئاماژە بەەوی کە ئەمڕۆ بڕیاری زۆر باش بۆ پرسی کۆڵبەری دەرکراوە، داوای لە کەرتی تایبەتی کرد کە گرووپی شەش کەسی بۆ دیدار لە گەڵ ئەو دیاری بکرێن و بۆ چارەسەریی کێشەکان پێشدەستی بکەن.

ڕەحمانی فەزلی ڕاشیگەیاند: لە دەوڵەتدا پەسندکراوە کە کۆڵبەران، بە گشتی ڕاگیرێن کە هەڵبەت پێدەچێت ئەو هەنگاوە پاشهاتی ئەمنی و کۆمەڵایەتی بە دواوە بێت، بەڵام بڕیارمان داوە کە لە بری ئەوەی کە خەڵکی دەست بدەنە کۆڵبەری و کەرامەت و ئاستی مرۆڤایەتیان بچێتە ژێر پرسیار، ۱۵ بازاڕچەی سنووری دیاری بکرێت و کاڵاگەلێک کە لەو ناوچانەوە دەهێنرێنە ناو وڵات، ئاراستە بکرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە سەدا ٨٥ی کاڵاگەلێک کە کۆڵبەران دەیپەڕێننەوە، لە ئێرانەوە براوەتە وڵاتانی دیکە و لەوێوە لە لایەن کۆڵبەرانەوە دەهێنرێتەوە بۆ ناوخۆی وڵات.

ناوبراو وتیشی: کەسانێک بە لانی کەم ٣ ساڵ نیشتەجێتی لە گوندەکان، کارتی پیلەوەری وەردەگرن و لە بازاڕچەگەلی سنووری کاڵا دەهێننە ناو وڵات؛ هەڵبەت سنوورەکانیش دادەخەین.

وەزیری ناوخۆ لە کرانەوەی دووبارەی سنووری تەمەرچین و باشماخ لە بەیانیی ئەمڕۆوە هەواڵی دا و وتی: بڕیاردان سەبارەت بە سنوورەکان بە پارێزگارەکانە.

ڕەحمانی فەزلی لە کۆتاییشدا بە ئاماژە بەوەی کە بەمزووانە دانیشتنگەلێکیان لە گەڵ باڵوێزان، پارێزگاران و کەرتی تایبەتی دەبێت، ڕایگەیاند: لە دۆخی ئێستادا بە تەواو بەرزی و نزمییەکانی وڵات دەبێ تەواو لایەنەکان پێکەوە هەڵسەنگێنین  و دەسەڵاتی وڵات لە بیر نەکین، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەگەر ئاسایش و ئەمنییەت نەبێت، ئابوو‌ریی وڵات زیان دەبینێت.

News Code 15304

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =