به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، هەڵگورد حیكمەت، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: "هیچ رێككەوتنێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەكراوە."
ئەو روونكردنەوەیەی دوای ئەوەی دێت كە خەندان لە هەواڵێكدا لەزاری سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە بڵاویکردهوه "ئێوارەی رۆژی هەینی لە سنوری مەخمور كۆبوونەوەیەك لە نێوان هێزی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان بە ئامادەبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا ئەنجامدراوە، داوا لە پارتی كراوە بەبێ شەڕ لە گوێر و سنوری ناحیەی دیبەگە بكشێنەوە".
لە هەواڵەكەی خەندان-دا هاتووە، "كۆبوونەوەكە لە نێوان بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە و بەرپرسانی باڵای سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بە ئامادەبوونی فەرماندەی باڵا لە هێزەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجامدراوە".
سەرچاوەكەی خەندان ئەوەشی وتبوو که " هێزێكی زۆری عێراقی بۆ سنورهكه جوڵهی پێكراوه و پێشمهرگهش له ئامادهباشیدایه".
Your Comment